PM:05:02:20/03/2026
1548 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی جەنگ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی غازی ماڵان لە هەوڵی بەردەوامدان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بەرهەمهێنانی گاز وەستاوە و ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان و لەپاش وەستانی ئەم جەنگە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،
"ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان پێنەگەیشتووە،
دوای کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە بۆیان جێبەجێدەکرێت و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان
بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".
باسی لەوەشكرد،
"چەندین رێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە
لەسەر ژیانی هاوڵاتییان" و بۆ چارەسەكردنی پرسی کەمبوونەوەی گازی ماڵانیش بەردەوامین
لە هەوڵەكانمان".