سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین رێگە بە کەشتییەکانی ژاپۆن بدەین بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

PM:05:41:21/03/2026

456 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئامادەن رێگە بە کەشتییەکانی ژاپۆن بدەن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی ژاپۆن بڵاویکردەوە عەباس عێراقچی، لە رێگەی گفتوگۆکانی لەگەڵ ژاپۆن باسی لەوەکردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشێوەیەکی کاتیی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵبگرێت، تەنیا بۆ ئەوەی ئەو کەشتییانەی پەیوەندییان بە ژاپۆنەوە هەیە، بتوانن بە سەلامەتی تێپەڕن.

لەو بارەیەوە وەزیریدەرەوەی ژاپۆن داوای لە ئێران کردووە کە رێکاری گونجاو بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرجەم کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، لەوانەش کەشتییەکانی ژاپۆن و وڵاتانی دیکەی ئاسیا.













گەلەری