PM:04:33:21/03/2026
568 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی جیاوازیی لە بینینی مانگدا، لە شارە شیعە نشیەکانی عێراق و ئێران و سوریا و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
بەهەمان شێوە لە بەشێک لە وڵاتانی باشووری ئاسیا، هیندستان، پاکستان و بەنگلادیش، وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایش لەوانە ئیندۆنیزیا و مالیزیا و سەنگاپورە، برونای و تایلەند، بەهۆی جیاوازیی بینینی مانگەوە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیی سوننە
مەزهەب یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو.