سەردێڕ:

دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان؛ هاوڵاتیان و کاسبکارانی دوکان خۆپیشاندانیان کرد

PM:04:03:21/03/2026

640 جار خوێندراوەتەوە

دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان هاوڵاتیان و کاسبکارانی دوکان خۆپیشاندانیان کرد و بە رێپوانی ناڕەزایی رۆیشتنە بەردەم قایمقامیەتیی قەزاکە.


هاوڵاتیانی دوکان باسیان لەوەکرد، هەرچەندە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەزاکەیاندایە، بەڵام ئەوان بێ کارەبا، کاسبکارانیش دەڵێن ئەوان کاریان بە کارەبا دەروات و نەبوونی کارەبا گرفتی زۆری بۆ دروستکردوون.

هاوڵاتیان و کاسبکاران باسیان لەوەشکرد، هەرچەندە دوکان ناوچەیەکی گەشتیارییە بەڵام نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک رێگەوبانی باش دیسان گرفتی بۆ دروستکردوون.













گەلەری