PM:03:37:21/03/2026
676 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەڵێت، بەهۆی لێڵبوونی ئاوەوە بە ناچاری پێدانی ئاو کەمدەکەنەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر سەبارەت بە لێڵبوونی ئاوی دانیشتوانی هەولێر هۆشداری دەدات، کە بە هەی باران بارینی زۆر و بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی روبارەکانەوە، پێشبنی دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوودا رادەی لێڵی ئاوی روبار بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.
دەشڵێت، ئەگەر رادەی لێڵییەکە گەیشتە سەرووی
توانای وێستگەکانی پاڵاوتن ، ئەوا ناچار دەبن بۆ پاراستنی کوالێتی ئەو ئاوەی دابین
دەکرێت بۆ هاووڵاتیان وێستگەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان
دەکات لە ئێستاوە دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی نەکەن .