سەردێڕ:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: بە شێوەیەکی کاتیی رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەین

PM:02:46:21/03/2026

488 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەن، لە بەرامبەرداوه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران دەڵێت، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی یەدەگیان نیە و هەڵگرتنی سزا لەسە نەوتی وڵاتەکەیان دوورە لە راستییەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئەمریکا رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەت، لەو بارەوەیەوەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بەو نەوتە ئێرانییەی کە ئێستا لەناو کەشتییەکاندا بارکراوە و ئەمریکا مۆڵەتی دەرکردووە کە ڕێگە دەدات ئەو نەوتەی لەسەر کەشتییەکانە بفرۆشرێت.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران دەڵیت، له‌ ئێستادا هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی خاوی یه‌ده‌گیان له‌ بازاڕه‌كاندا نییه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كه‌ ١٤٠ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران سزای له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌، دوره‌ له‌راستیه‌وه‌.

پیشتریش، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی سزاکانی لەسەر نەوتی رووسیا هەڵگرتبوو












گەلەری