سەردێڕ:

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراق کرایە ئامانج؛ ئەفسەرێک کوژرا

PM:02:11:21/03/2026

616 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری بارەگای دەزگاکەیان لە بەغداد کراوەتە ئامانجی هێرشێک و بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، کاتژمێر ١٠ـی ئەم بەیانییە لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکان هێرش کراوەتە سەر دەورووبەری دەزگاکەیان لە شاری بەغدا ە بەهۆی هێرشەکەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشانە هەوڵێکی بێهودەن بە مەبەستی پەکخستنی دەزگاکە لە ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانی، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کردەوە تیرۆریستییانە تەنها پێداگری و سووربوونمان زیاتر دەکات بۆ راوەدوونانی ئەنجامدەران و بەرپرسانی ئەم هێرشە تا ئەو کاتەی دەستگیر دەکرێن و رادەستی دادگا دەکرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان."













گەلەری