PM:03:57:20/03/2026
484 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ تەبایی و برایەتیی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، "نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەمیشە مژدەی دەستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازە و سەركەوتن بەسەر ستەمكاران و سەختییەكاندا بووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، نەورۆزی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ گۆڕانكاری و ئاڵۆزی و گرژیی زۆر لە ناوچەكەمان
و جیهان بە گشتی، لەو دۆخە هەستیار و مێژووییەدا، پێویستە زیاتر لە هەر کاتێک لایەنە
سیاسییەكان هەماهەنگ و هاوكاری یەكتری بن و پشتیوانی بەرژەوەندی و ئارامی و ئاسایشی
وڵاتەكەمان بن.
دەشڵێت،
"هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەستپێكێك بۆ تەبایی و برایەتیی زیاتری نێوان
لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەو نەورۆزە و هەموو جەژنەكان بە
شادی و كامەرانی بەڕی بكەن، ئومێدی ئەوە دەخوازم گەلانی ناوچەكە دوور لە شەڕ و گرژی
و ئاڵۆزی بتوانن لە ئاشتی و ئارامیدا بژین."