سەردێڕ:

خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراک کارا کرا

PM:02:28:20/03/2026

528 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانیی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵی، لە رێگەی سیستمی پسووڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراکەوە کارا کردووە. دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە گشتگیرکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ لقەکانی دیکەی پسووڵەی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکان.


ئەمرۆ هەینی، ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون، رایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی بازرگانی دێت بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی پسوولەی خۆراک و ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان، ئەویش لە رێگەی پشتبەستن بە سیستمە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەت بەردەوامە لە گشتگیرکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ لقەکانی دیکەی پسووڵەی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکان.

ئەوەش وەک بەشێک لە پلانێکی قۆناغ بە قۆناغ کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و دەستەبەرکردنی مافە بۆ سەرجەم شایستەکانی پسوولەی خۆراک، بە جۆرێک کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا بۆ هەموو هاوڵاتییان مسۆگەر بکات.













گەلەری