سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی پەیامی جەژنە پیرۆزەی بڵاوکردەوە و بەڵێنێکیش دووپاتدەکاتەوە

PM:01:55:20/03/2026

504 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، جەژنی رەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و موسڵمانان پیرۆز کرد و رایگەیاند، درێژە بەو بەڵێنە دەدات کە بە شەهیدانی داوە و لەسەر گەشتەکەی بۆ ئاشتی لە سووریا بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەزڵووم عەبدی ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەژنی رەمەزان لە گەلی سووریا، خانەوادەی شەهیدان، دیلەکانمان و هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم جەژنەدا پیرۆزبایی لە فیداکارەکانمان دەکەم بەڵێنی خۆم دووپات دەکەمەوە و درێژە بە گەشتی ئاشتیی و شکۆی سووریایەک دەدەین کە مافی هەموو پێکهاتەکان لە دەستووردا مسۆگەر بکات و گەرەنتی ئازادیی و دادپەروەریی بۆ هەموو هاوڵاتییان بکات.













گەلەری