سەردێڕ:

رێبەری باڵای ئێران پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکییان دەکات

PM:01:05:20/03/2026

888 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی وەزیری ئیتلاعات دەربڕی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی فەرمیدا کە ئاراستەی مەسعود پزیشکیانی کردووە باسی لە کوژرانی ئیسماعیل خەتیب کردووە.

لە پەیامەکەدا خامنەیی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی وەزیری ئیتلاعات ئاراستەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی کابینەی حکومەت و خێزانی ئەو وەزیرە کردووە.

رێبەری باڵای ئێران ئیسماعیل خەتیبی بە وەزیرێکی زۆر کۆشەر و بریندارێکی دێرین و ونبووی جەنگەکان وەسف کردووە کە خزمەتێکی زۆری بە کۆماری ئیسلامی کردووە.

ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت شوێنی بەتاڵی ئەو وەزیرە بە هەوڵی دووقاتی بەرپرسان و کارمەندانی تری ئەو وەزارەتە هەستیارە پڕ بکرێتەوە.

موجتەبا خامنەیی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هۆشدارییەکی توندی داوە و رایگەیاندووە کە دەبێت ئاسایش لە هەموو دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی زەوت بکرێت.

هەروەها داوای کردووە کە لە بەرامبەر زەوتکردنی ئاسایشی دوژمناندا دەبێت سەقامگیری و ئارامیی تەواو بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەیان دابین بکرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا رێبەری باڵای ئێران لە خودا پاڕاوەتەوە کە تەمەنی سەرۆک کۆمار و هاوکارەکانی درێژ بێت و پلە و پایەی وەزیرە کوژراوەکەش بەرز بێت.













گەلەری