سەردێڕ:

ئێران کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای سەربازی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە

PM:12:24:20/03/2026

1316 جار خوێندراوەتەوە

ئێران بە فەرمی کوژرانی هەریەکە وتەبێژی فەرمی سوپای پاسداران و بەرپرسی ئیتڵاعاتی بەسیجی وڵاتەکەیانی پشتڕاستکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەردار نائینی لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کۆتا رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کوژراوە.

سوپای پاسداران وێڕای سەرەخۆشی لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، خانەوادەی کوژراو، هێزە چەکدارەکان و میدیاکاران، ئەم رووداوەی وەک تاوانێکی دیکەی دوژمنان وەسف کرد.

هاوکات میدیاکانی تاران بە فەرمی بڵاویانکردەوە، ئیسماعیل ئەحمەدی، کەسایەتیی یەکەمی دەزگای ئیتڵاعاتی بەسیجی ئێران، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی کوژراوە.














گەلەری