PM:12:01:20/03/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەبەر دۆخی ناوچەکە و بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ناكرێت. دەشڵێت، له سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕ له ناوچه‌كه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی ٣٠٠ هێرش كراوه‌ته سه‌ر سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، چه‌ندین هێرشی ناڕه‌وا كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و هێرشانه‌ی كراون ناڕه‌وا و بێ پاساون و سته‌مێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هه‌ولێر وه‌كو پایته‌خت زۆرترین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، نزیكه‌ی ٣٠٠ هێرش
له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه‌ته سه‌ر سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
وتیشی، له‌به‌ر
ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه و به‌پێی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ناكرێت.
باسی لەوەشکرد،
به‌ڵام ناشكرێت ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه به بێده‌نگی تێپه‌ڕێت، بۆیه به شێوازێكی
سیمبولی له هه‌ولێر و له هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌درێن.