سەردێڕ:

لەتیف رەشید: رەوشەکە وا دەخوازێت هەمووان کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی بکەین

AM:10:48:20/03/2026

452 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و تەواوی موسڵمانانی جیهان دەکات.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا، هیوای خواستووە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ عێراق و وڵاتانی ئیسلامی و داواشی لە خوای گەورە کردووە، کە ئاشتی و تەبایی بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد، کە جەژنی ئەمساڵ لە کاتێکدایە ناوچەکە بە رەوشێکی نائاسایی و گرژییەکی زۆردا تێدەپەڕێت، کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلان دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رەوشە وا دەخوازێت هەمووان کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری و کارکردنی بەکۆمەڵ بکەن، تاوەکو بتوانرێت بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بن و سەلامەتی هاوڵاتیان بپارێزرێت.

هاوکات هیواشی خواست ململانێ و گرژییەکان کۆتایییان بێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت، تاوەکو هەموو گەلان بتوانن لە کەشێکی پڕ لە ئاسایش و گەشەسەندندا بژین.













گەلەری