AM:09:53:20/03/2026
412 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزباییکردنی جەژن لە موسڵمانان، دەڵێت، لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیارییەتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
دەشڵێت، با
مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبووردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی،
بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا
تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريیهتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار
بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
لە بەشێکی
دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، "ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین
و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنێت،
هیوادارم جەژنی خێر و بهختهوهری بێت بۆ هەموو لایەک."