AM:09:28:20/03/2026
420 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت، نزا و رۆژووی هەموو لایەک قبوڵبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان".
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە وتی، سەرباری ئەو گرژی و نیگەرانییانەی سێبەریان بەسەر ناوچەکەماندا کێشاوە، جەژنی ئەمساڵ تایبەتمەندییەکی تری هەیە کە ئاوێتەبوونییەتی لەگەڵ نەورۆزی کوردەواریدا، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"ئێمە ئەزموونی زۆر لەمە سەختترمان تێپەڕاندووە، بڕیاری گەلی کورد هەمیشە خۆڕاگری
و مامەڵەی ژیرانە بووە. داواکارین لە خوای میهرەبان هێزمان پێ ببەخشێت تا وەک پێشینانمان،
لەناو تەنگەژەکاندا ڕوو لە ئایندە و پڕ لە هیوا بین؛ بۆ شادکردنی گیانی پاکی شـ.ـەهیدان
و بەدیهێنانی ئامانجە رەواکانمان".