سەردێڕ:

هەرێمی کوردستان؛ یەکەم رۆژی جەژن بە نزای ئاشتی و تەبایی دەستیپێکرد

AM:09:23:20/03/2026

576 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جلی رازاوەی کوردییەوە روویان لە مزگەوتەکان کرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان، ئەمساڵیش جەژنەکە تایبەتمەندییەکی هەیە و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی رایانگەیاند، لەگەڵ یەکەم چرکەکانی بانگی بەیانی، هاوڵاتییان بەبێ جیاوازی تەمەن روویان لە مزگەوتەکان کردووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی نوێژی جەژن دوای مانگێک لە بەڕۆژووبوون.

ئەمساڵ بەهۆی دۆخی ناهەمواری ناوچەکە و جەنگی ئێران، نزا و پارانەوەی هاوڵاتییان ڕەنگدانەوەی ئەو دۆخەی پێوە دیاربوو، بە جۆرێک موسڵمانان بە یەک دەنگ نزای ڕزگاربوونیان لەو شەڕە کرد و هیوایان خواست سەروماڵی هەمووان پارێزراو بێت.

هاوکات، مامۆستایانی ئایینی لە وتارەکانیاندا جەختیان لە گرنگی ئاشتەوایی و زیندووکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کردەوە، هاوکات نزای بەرقەراربوونی ئاسایشیان بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ  جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییان بە ئومێدێکی زیاترەوە پێشوازی لەم یادە بکەن.













گەلەری