سەردێڕ:

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆسەر ئێران زیاتر دەکەین

PM:04:37:19/03/2026

756 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لەسەر تێکشکاندنی سەکۆی موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و بەمزوانەش هێرشەکان زیاتردەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، تائێستا ئێران ٪٩٠ـی هێزەکەی لە دەستداوە و ١٢٠ كەشتیی جەنگی ئەو وڵاتەشیان لەناوبردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی سەکۆی موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و بەمزوانەش هێرشەکان زیاتر دەکەن و پێویستیشە هەموو جیهان سوپاسی سەرۆك ترەمپ بكات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری جەنگی ئەمریکا وتی، "پێویستە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانە هاوکارنەبووەکانمان لە ئەوروپا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ بکەن، ئێمە بەپێی مەرجەکان و ئامانجەکانی خۆمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".

لە کۆتاییدا پیت هێگسێت ئەوەی خستە روو، ئامانجیان تێکشکاندنی سەکۆ مووشەکییەکان و بنکە پیشەسازییەکانی ئێرانە بۆ ئەوەی رێگری لەو وڵاتە بکەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هاوکات سوپا سالاری ئەمریکاش رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی گروپە چەكدارەكانی لایەنگرانی ئێران لە عیراق.













گەلەری