PM:11:57:17/03/2026
1700 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەفەرمی کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران، گەیشتە کاروانی شەهیدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی لاریجانی، سكرتێری ئەنجومەنەكەی دوای تەمەنێک خەبات بۆ پێشکەوتنی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی، دواجار ئاواتی لەمێژینەی خۆی بەدیهێنا و لە هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیل لە تاران "شەهید بوو".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،
"لاریجانی لەگەڵ مورتەزای کوڕی، هەروەها عەلیڕەزا بەیات، جێگری ئاسایشی
سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی و کۆمەڵێک لە پاسەوانە ئازاکانی، گەیشتنە
پلەی باڵای شەهادەت".