سەردێڕ:

سوپای پاسداران بەفەرمی کوژرانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی راگەیاند

PM:11:04:17/03/2026

892 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسداران بە فەرمی کوژرانی عەمید غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوژرانی غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی رێکخراوی بەسیج، "سەرەخۆشی" ئاراستەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە میدیاییەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و تێیدا عەلی لاریجانی و غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیج کراوەتە ئامانج. دواتریش هەریەک لە ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە.

دواتریش بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی کوشتنی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران راگەیاند.













گەلەری