سەردێڕ:

وەزیری نەوت بۆ ئێن ئاڕ تی: بۆ هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ هەرێم رێککەوتین

PM:10:47:17/03/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەگەر هەرێم گرفت دروستنەکات لە سبەینێوە هەناردەکردن لە رێگای بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا و هەولێر رێككەوتوون لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت و سبەینێ هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت.

پێشتریش چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، بەفشاری ئەمریکا هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتن بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لەڕێگای هەرێمەوە.













گەلەری