پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڕیاری تاکلایەنانەی مەسرور بارزانی و تیمەکەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوت، هێزە سیاسییەکانی عێراق دەستەواژەی حکومەتی هەولێر بەکاردەهێنن لە جیاتی حکومەتی هەرێم ئەوەش پەیامێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەدوو ڕۆژی رابردوو سەرکردەوهێزە سیاسیەکانی عێراق لەزۆربەی وتاروبەیاننامەکانیان دەستەواژەی حکومەتی هەولێریان لەبەرامبەر حکومەتی هەرێم بەکارهێناوە تەنانەت لەدوا بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق چەندین جار ئەو دەستەواژەیە دوبارە کراوەتەوە.
دەشڵێت، هۆکاری
هەموو ئەو لێدوان وبەیاننامانەش بەیانێکی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بوو لەدژی بەغدا
بۆ ڕێگری کردن لە ناردنەدەرەوەی نەوتی کەرکوک لەڕێگای بۆڕی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی
تورکیا کە بەتاکلایانە لەلایەن مەسرور بارزانی وتیمەکەی لەحکومەت و وەزارەتی سامانە
سروشییەکان دەرکرا بەبێ ئاگاداری هاوبەشەکانیان لە حکومەت جگە لە هێزولایەنە سیاسیەکانی
تری کوردستان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەکارهێنانی دەستەواژەی حکومەتی هەولێر پەیامێکی مەترسیدارە بۆ
داهاتووی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەو دۆخەی هەرێم زیاتر لەسێ ساڵە حکومەتی هەرێم
هیچ شەرعیەتێکی یاسای وسیاسی نەماوەو پەرلەمانیش بەتەواوی پەکخراوە، پارتیش دەستی
بەسەر هەموو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتدا گرتوەو بەئارەزوی خۆی بڕیاری نایاسای ودەستوری
دەردەکات .
کاوە عەبدولقادر
هۆشداریش دەدات، بۆیە ئەگەر بارودۆخی هەرێم بەو شێوەیە بەردەوام بێت ودامودەزگاکان
بەوشێوەیە بەپەکخراوی بمێننەوە دور نیە لەداهاتویەکی نزیک بەبڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی
ئەم حکومەت وپەرلەمانەی هەرێم هەڵبوەشێنرێنەوە یانیش مامەڵەی دوو حکومەتی هەولێرو
سلێمانی لەگەڵ هەرێم بکرێت.
باسی لەوەشکرد،
بۆیە ئەگەر بەرپرسانی باڵای هەرێم تۆزێک هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن دەبێ لە هەستیاری
بارودۆخەکە تێبگەن و بەزووترین کات شەرعیەت بگەڕێننەوە بۆ موئەسەساتەکان وکارایان
بکەنەوە ئەگەر نا دەبێ بە کردەی چاوەڕێی لێکەوتە خراپەکانی ئەم بێ باکیەیان بکەن
وباجی کردەوە نایاسایی ونادەستوریەکان بدەن.