فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی راگەیاند و دەڵێت، کۆبوونەوەكە پێچەوانەی رێوشوێنەکانی یاسادانانە .
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکەن، کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی کە خشتەی کارەکەی بەبێ رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دانراوە، ئەمەیش پێچەوانەی ماددەکانی (٩) و (٣٧) پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی پێچەوانەی رێوشوێنەکانی
یاسادانانە، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن
بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.
لای خۆیەوە، فەرهاد
ئەتروشی، کە جێگری دووەمی سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی رایگەیاند، كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پیویستە
بەرەزامەندی سەرۆك و هەردوو جێگرەكەی بێت، بەڵام ئەم پرنیسپە كە پاڵپشت بە پەیڕەوی
ناوخۆی پەرلەمانە، لە زیاد لە بۆنەیەكدا پێشێلكردنی دووبارە بووەتەوە.
وتیشی، عێراق بە
قۆناغێکی سەخت و مەترسیدارو بارودۆخێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت، پێویستی بە یەكسختنی دیدگاو
هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئێستاو داوای چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان،
بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و دارایی، لە نێوان بەغدادو هەولێر دەکەین.