سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە

PM:08:01:17/03/2026

892 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا و بە ئامادەیی بەرپرسانی باڵای نەوتی بەغدا و هەولێر، هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەدات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بڕیارە کاتژمێر نۆی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت بەڕێوەدەچێت.

تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە، چارەسەرکردنی ئەو بنبەستەیە کە لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دروستبووە. بەغدا داوا دەکات پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە هاوبەشی و لەژێر چاودێریی کۆمپانیای سۆمۆدا بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر رەزامەندیی کۆتایی لەسەر ئەو شێوازە نیشان نەداوە، ئەمەش بووەتە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوت و زیانی گەورەی ئابووری.













گەلەری