سەردێڕ:

هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکات

PM:06:29:17/03/2026

1856 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، ليژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیيەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبێتەوە، بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان و بەشداری یەکێتی زانایان و ئەنجومەنی فەتوای هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکرای کرد، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان کۆدەبنەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.

وتیشی، ئەگەر ئێوارەی چوارشەممە بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر مانگ نەبینرا، رۆژی پێنجشەممە تەواکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینی وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت.

دەشڵێت، تەنها لیژنەی باڵای بینینی مانگ سەرچاوەی فەرمیی راگەیاندنی جەژن دەبێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی لیژنەکە بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لیژنەی تایبەت دیاری دەکات بۆ بینینی مانگ. ئەو لیژنەیە لە شوێنی بەرز چاودیری بینینی مانگ دەکەن.













گەلەری