PM:06:00:17/03/2026
920 جار خوێندراوەتەوە
عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت،هەرێمی کوردستان نابێت بە بەشێک لە ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە، وتیشی، هەرێم و بەغدا پێویستە کێشەکانیانن بە دیالۆگ چارەسەر بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، عیماد ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی له‌میانه‌ی به‌شداركردنی له‌پرسه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئەو لایەنانەی درۆن ئاڕاستەی هەرێم دەکەن دەیانەوێت هەرێم پەلکێشی ئاڵۆزییەکانی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پێویستە هەرێم و بەغدا کێشەکانیان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن
وتیشی، هیچ كاتێك
له‌گه‌ڵ شه‌ڕ‌دا نه‌بووین و هیچ كات نه‌مانویستووه شه‌ڕ په‌ره‌بستێنێت، وه‌ك یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانیش هه‌میشه لایه‌نی خێر‌و باشه بووین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان و عیراق له به‌ڵا به‌دوربێت و ئاوه‌دانی به‌رده‌وامبێت، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه
هه‌وڵبده‌ین ئه‌م شه‌ڕ‌ه به‌زووترین كات رابگیرێت.