سەردێڕ:

پرسەی خامنەیی لە سلێمانی بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو

PM:05:51:17/03/2026

1348 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، مەراسیمی پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای پێشووی ئێران بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەشدارییان تێدا کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، هەریەکە لە نوێنەری پارتی و یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ و پارتی سۆسیالیست و گۆڕان، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەشدارییان لە پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کرد.

لە میانی بەشداریکردنیان لە پرسەکەدا محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، بەغداد ناهەقی دەكات بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان، هەمووشتێكی كوردستانی بڕیوە، رێگایان لە بازرگانی گرتووە و وتیشی، ئەمڕۆ یەكڕیزی لایەنە كورییەكانم لە پرسەیەی خامنەییدا بینی هیوادارم لە شوێنەكانی تریش یەكڕیز بن.

هاوکات محەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریش باسی لەوەکرد، "هێرشەکانی سەر ئێران بێ بنەما و زاڵمانەیە و پیلانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".













گەلەری