داخستنی گەرووی هورمز عێراق ناچار بە بەکارهێنانی رێگای دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی دەکاتەوە، خۆشی خاوەنی چەند برۆیەکی نەوتە بۆ هەناردەکرندی نەوت بۆ جیهان.
یەکەم بژاردەی عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی هێڵی بۆری نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهانە، بۆرییەکە لە کەرکوکەوە دەستپێدەکات و بە موسڵدا تێدەپەڕێت، درێژێیەکەی ٩٧٠ کلیۆمەترە و لە سالی ١٩٧٦ دروستکراوە.
بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهان لە توانایدایە لە
رۆژێکدا ٥٠٠ هەزار بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات و حکومەتی
عێراقیش لە هەوڵی چاکردنیدایەتی و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتاوە رۆژانە ٣٠٠ هەزار
بەرمیل نەوتی تێدا تێبپەڕێت.
یەکێکی دیکە لە بۆرییەکانی عێراق هێڵی بۆری
نەوتی بەسرە عەقەبەیە، کە درێژییەکەی نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەترە و لە کێڵگە
نەوتییەکانی رومەیلەوە دەست پێدەکات تاوەکوبەندەری عەقەبە لە ئوردن، ئەم بۆرییە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی
رابردوەوە پلانی دروستکردنی دانراوە و توانای هەیە رۆژانە یەک ملیۆن بۆ دوو ملیۆن
و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت پێیدا تێپەڕببێت.
بۆرییەکی دیکەی نەوتی عێراق بۆری نەوتی کەرکوک - سوریایە کە ئەم هێڵی
بۆری نەوتە لە ناو سوریا دابەش دەبێت بۆ دوو بەندەری جیاواز کە بانیاس و
تریمپۆڵییە و درێژی ئەم بۆریە نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەترە، بۆری نەوتی کەرکوک - سوریا لە
ساڵی ١٩٥٢ دەست بە دروستکردنی کراوە و توانای گواستنەوەی تا ٣٠٠ هەزار بەرمیل
نەوتی هەیە.
بۆرییەکی دیکەی عێراق هێڵی بۆری نەوتی بەسرە - دەریای سوورە و ئەم
پرۆژەیە لە ساڵی ١٩٨٦ دروستکراوە و تەنها یەک ساڵ کاری کردووە و حکومەتی عێراق وەک
جێگرەوەی گەرووی هومرز دروستیکرد، ئەم بۆریە نەوتە درێژییەکەی هەزار و ٢٠٠
کیلۆمەترە و توانای گواستنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، بۆرییەکە
لە ناوچەی زوبەیر لە بەسرە دەست پێدەکات و بە سعودیەدا تێدەپەڕێت و دەگاتە
تێرمیناڵی موعاجیز لە شاری یانبو لەسەر دەریای سوور.