وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی رابردووی سەر تاران، توانیویانە عەلی لاریجانی، راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بکەنە ئامانج و بیکوژن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی، لە هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر تاران عەلی لاریجانییان بە ئامانج گرتووە و کوژراوە.
ئەم راگەیاندنەش دوای چەند کاتژمێرێک
دێت لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی برینداربوونی لاریجانی، بەڵام لایەنی ئیسرائیلی جەخت
لە سەرکەوتنی پرۆسەکە دەکاتەوە و هاوکات، تا ئێستا لایەنی ئێرانی ومیدیا
فەرمییەکانی ئێران بە فەرمی کوژرانی لاریجانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
عەلی لاریجانی کێیە؟
عەلی لاریجانی ناوی تەواوی عەلی ئەردەشیر لاریجانییە لە ساڵی ١٩٥٧ لە نەجەف لە عێراق
لە دایکبووە و کوڕی مەرجەعی ئاینی میرزا هاشم ئەمولیە.
خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفەی رۆژئاوا لە زانکۆی تاران و سکرتێری
ئەنجومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی ئێرانە.
سەرۆکی پەرلەمان بووەبۆ ماوەی ١٢ ساڵ (٢٠٠٨ – ٢٠٢٠)، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ بەرپرسیارێتی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانی لە
ئەستۆ بوو.
یەکێک بووەلە کەسە متمانەپێکراوەکانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای
پێشووی ئێران و راوێژکاری ئەو بووە.