PM:12:23:17/03/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی باسی لەوەکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێ وتی، ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو
پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
سلێمانی: ١٧
پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧
پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٤
پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٩
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ١٨
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٩
پلەی سیلیزی