سەردێڕ:

میدیای ئیسرائیل: فەرماندەی بەسیجی ئێران کوژرا

AM:11:45:17/03/2026

1288 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل رایگەیاند، غوڵام رەزا سلێمانی، فەرماندەی بەسیجی ئێران کوژرا.


کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردوو، غوڵام رەزا سلێمانی فەرماندەی بەسیجی ئێران بو ئامانج گیراوە و کوژراوە.

 

غوڵام رەزا سولەیمانی کێیە؟
ناوی تەواوی غوڵام رەزا سولەیمانیە و لە دایکبووی ١٩٦٣ـیە پلەی عەمیدی هەیە لە هێزی بەسیج.

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مێژوو لە زانکۆی ئەسفەهان و خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتی و فەرماندەیی لە کۆلێژی فەرماندەیی و ستافیسوپای پاسدارانتەواو کردووە و لە پاڵ پیشەی سەربازییدا خەریکی خوێندنی دکتۆرابووە لە مێژووی ئێران

لە جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق بەشداری کارای هەبووە ولە ساڵی ٢٠٠٦ وەک فەرماندەی فیرقەی ١٤ـی ئیمام حوسێن دەستنیشان کراوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە فەرماندەی هێزی بەسیجە و یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکەکانی قاسم سولەیمانی و میدیای ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو لە بۆردوومانێکدا کوژراوە.


 













گەلەری