AM:11:43:17/03/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
هێرشەکانی ئیسرائیل لە ئێران و بەیروت بەردەوامن، لە بەرامبەردا ئێران هەڕەشەی کردنەئامانجی فڕۆکەکانی ئەمریکا دەکات.
لە رۆژی ١٨ـەمینی جەنگەکە کۆمەڵێک پێشهات هەن، لەوانە بەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشیان لە تاران دەستپێکردووە، هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووت.
هەروەها محەمەد باقر قاڵیباف
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، فڕۆکە و
درۆنەکانیان دەکەنە ئامانج هەرچەندیش درۆنەکانیان پێشکەوتوو بێت، دەشڵێت، بوونی
ئەمریکا لەم ناوچەیە واتای ئارامی ناگەیەنێت و پێویستە ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن.
هاوکات ئەم بەیانییە هێرشی مووشەکی
کرایە سەر ئەبوزەبی لە ئیمارات و بەهۆی پارچەی مووشەکەکان کەسێک گیانی لەدەستدا.