سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی پاکستان بۆ سەر نەخۆشخایەکی ئەفغانستان نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:10:17/03/2026

1108 جار خوێندراوەتەوە

پاکستان هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی کابول لە ئەفغانستان کرد و بەهۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی دووشەممەدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە کابولی پایتەخت، و بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی ئەفغانستان بەهۆی هێرشەکەوە بە لایەنی کەمەوە ٤٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٢٥٠ کەسیش برینداربوون.

بەڵام دەسەڵاتدارانی پاکستان رەتیدەکەنەوە هیچ دامەزراوەیەکی لەو جۆرەیان کردبێتە ئامانج و دەڵێن، دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانی پشتیوانییان لە کابول و نەنکەهار کردووەتە ئامانج، له‌وانه‌ش هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنیكی و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تاڵیبانی ئه‌فغانستان و چه‌كداره‌ پاكستانییه‌كان كه‌ بنكه‌كانیان له‌ ئه‌فغانستان له‌ كابولن.

ئەم هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە ئاڵوگۆڕی تەقە لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان چووەتە هەفتەی سێیەمەوە و بە توندترین گرژیی ساڵانی رابردوو دادەنرێت.













گەلەری