AM:10:54:17/03/2026
908 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ١٠ رۆژدا دەست بەهەناردەی نەوتی کەرکوک دەکەنەوە لەبۆرییەکەی عێراقەوە و نەوتەکە دەبرێتە بەندەری جەیهان بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمی کوردستاندا. چاوگێکیش وتی، بەسەرپەرشتی ئەمریکییەکان ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە.
ساحب بەزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، چیتر پێویستیان بە بۆری نەوتی هەرێم نابێت و لە ١٠ رۆژدا دەست بەهەناردەی نەوتی کەرکوک دەکەنەوە لەبۆرییەکەی عێراقەوە و نەوتەکە دەبرێتە بەندەری جەیهان.
دەشڵێت،عێراق دەتوانێت لە رێگای بۆرییەکەی خۆیەوە رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل
هەناردە بکات و مەرجەکانی هەرێم بوونە هۆی رێگری لە هەناردەی نەوت نەوتی عێراق لە
هەرێمەوە، دەشڵێت، تواناى بۆرییەکەی عێراق دەگاتە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار
بەرمیلی رۆژانە و باسی لەوەشکردووە.
چاوگێکیش وتی، ئەگەر هەموو لایەنەکانی هەرێم دژی هەناردەکردنی نەوتی
عێراق بن، بەغدا خەرجکردنی موچە رادەگرێت. دەشڵێت، بەسەرپەرشتی ئەمریکییەکان ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و
سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە.