سەردێڕ:

ترەمپ: ئیسرائیل بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ ئێران پەنا بۆ چەکی ئەتۆمی نابات

AM:10:03:17/03/2026

848 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەدووری دەزانێت ئیسرائیل لە جەنگی ئێران چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، هاوکات ئیدارەکەی ترەمپ لە هەوڵدایە سوپای پاسداران و حزبوڵڵا وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن.


دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک وتی، بڕوا ناکات ئیسرائیل بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ ئێران پەنا بۆ چەکی ئەتۆمی ببات و وتیشی، ئیسرائیل هەرگیز کارێکی وا ناکات، لە کاتێکدایە بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی، ئیسرائیل خاوەنی نزیکەی ٩٠ کڵاوەی ئەتۆمییە.

هاوکات،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئیدارەی ترەمپ رێنمایی داوەتە دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی لە دەرەوە، فشار بخەنە سەر هاوپەیمانەکانیان بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێننو دەشڵێت، داوا کراوە تاوەکو ٢٠ـی ئازار پەیام و داواکارییەکە بگەیەندرێتە وڵاتان.













گەلەری