سەردێڕ:

شەوی رابردوو زیاتر لە ٢٠ هێرشی درۆنی کرایەسەر سنووری هەولێر

AM:09:19:17/03/2026

1048 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو بە درۆن هێرشکرایە سەر سنووری هەولێر و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٢٠ هێرشی درۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنووری هەولێر ئەنجامدراون.


شەوی رابردوو سنوری هەولێر رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بەرفراوان بوویەوە و بە درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و فرۆکەخانەی هەریر بەپێی زانیارییەکان درۆنەکان لە رێگەی سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندراون هاوکات، لە خەبات مێردمنداڵێک بەهۆی هێرشی درۆنیەوە بە سوکی برینداربوو.

جگە لە هەولێر لە سنوری خەلیفان و کۆیەش بە درۆن هێرشكرایە سەر سەر کەمپەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ناسراو بە حدکا لە کۆیە و درۆنێکیش لە گوندێکی نزیک چیای کۆرەک لە خەلیفان کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو هێرشکە هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.













گەلەری