AM:09:02:17/03/2026
956 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌داته‌وه و رایدەگەینێت جێگای سەرسوڕمانە کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم پرسی هەناردەکردنی نەوتی گرێداوەتەوە بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، ئەم هه‌نگاوه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق و هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هەڵوێستی حكومه‌تی هەرێم بەردەوام بێت، حكومه‌تی عێراق هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و بەیاننامەیە كردووه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بەیاننامەیەکی ته‌واو سیاسی بوو كه هه‌ڵوێستی حزبی تێدابوو، نوێنه‌رایه‌تییەکی پیشه‌یی و یاسایی ناکات بۆ كاركردن له كه‌رتی نه‌وتدا.
باسی لەوەشکرد،
هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی له‌سه‌ر بۆری نه‌وتی كه‌ركوك
– جه‌یهان سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبەروویان بوونه‌ته‌وه، هیوادارن له‌ماوه‌ی
چه‌ند رۆژی داهاتودا ته‌راگرتنی هەناردەی نەوت تەواو بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت راسته‌وخۆ
نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئەم بارودۆخە،
داوایانکردووە به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و بۆرییه‌ی وێستگه‌ی سارلو له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه و وێستگه‌ی فیشخابور به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان به‌كاربهێنرێت،
بۆئه‌وه‌ی رۆژانه له ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل زیاتر هه‌نارده نه‌كرێت.
ئاماژەی
بەوەکرد، ئه‌گه‌ر نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاد
بكرێت، ئه‌وا رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی ده‌گاته نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا،
ئه‌م به‌رهه‌مه به له‌به‌رچاوگرتنی نرخه به‌رزه‌كانی ئێستا، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر
بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه به‌هۆی داخستنی گه‌روی
هورمزه‌وه دروستبووه.
روونیشیکردەوە،
به‌پێی رێككه‌وتنی بۆریی عێراق و توركیا (ITP)، ئه‌و بۆرییه دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی
فیدڕاڵییه و توانای رۆژانه‌ی له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیاتره، رێگاكه‌ی له‌ژێر
ئیداره‌دانی راسته‌وخۆی حكومه‌تی فیدڕاڵیدایه، چ له رووی یاساییه‌وه و چ له رووی
سیاسییه‌وه بێت، كه ده‌سه‌ڵاتی كارپێكردنی بۆرییه‌كه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی
هه‌یه تا توانای ته‌واوی خۆی، تورکیاش رەزامەندی بۆ ئەمە دەربڕیوە، وه‌ك به‌شێك
له پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش بۆرییه‌كی شوێنگرەوەی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م
بۆرییه دروستده‌كرێت، كه ته‌واوكه‌ری پڕۆژه‌ی بۆری به‌سره - حه‌دیسه‌یه و
پلانی بۆ داڕێژراوه، بۆیه داوا له حكومه‌تی هەرێم دەکەن به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بۆ راگرتنی هه‌نارده‌كردن
و ئەگەر رەتی بکەنەوە، حكومه‌تی عێراق هه‌مو رێکارێکی یاسایی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
نوێدەکرێتەوە...