AM:08:44:17/03/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
دوای چەند رۆژێک لە داخران بڕیارە سێ دەروازەی سنووری دیکەی هەرێم لەگەل ئێران بکرێنەوە و بەرپرسی یەکێک لە دەروازەکان دەڵێت، ئێران ئاگاداری کردنەوە بڕیاری کردنەوە دراوە.
دوای کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و بڕیاری بەردەوامبوونی هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ، سێ دەروازەی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنەوە و دەروازەکانیش بریتین لە سەیرانبەن و پشتە و کێلێ.
بەرپرسانی ئەو
دەروازانە دەڵێن، لەلایەن ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هاتوچۆی بازرگانی
و گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی عێراقی ئێرانی دەکرێنەوە.
لە دەستپێکی
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ٢٨ـی مانگی رابردوو، جگە لە دەروازەی
نێودەوڵەتی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو دەروازەکانی
دیکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست.