AM:08:33:17/03/2026
740 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراویسی پی تی ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی لەسەرەتای شەڕەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٧ هێرشکراوەتەسەر هەرێم و هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥١ـی دیکەش برینداربوون.
رێکخراوی سی پی تی بڵاویکردەوە، لە ٢٨ـی مانگی پێشووەوە کە یەکەم رۆژی هێرشەکان بووە، تا ئیستا زیاتر لە ٣٠٧ هێرش کراوەتە سەر هەرێم و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و ٥١ کەسی تریش برینداربوون.
دەشڵێت، بەراورد بە هەفتەی یەکەمی هێرشەکان، ژمارەی هێرشەکان بە ٪٤٣
کەمیکردووە، بەڵام ژمارەی قوربانییەکان ٪٥٦ رووی لە زیادبوون کردووە.
وتیشی، کۆی گشتی هێرشەکان بۆ سەر سنووری هەولێر ٢٤٣ هێرش
بووە، لە سنووری سلێمانیش ٥٦ هێرش کراوە، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش پێنج هێرش و سنووری پارێزگای هەڵەبجەش سێ هێرش کراوە.