PM:06:11:13/03/2026
1216 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا دەستیکردووە بە پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی لەوەکرد، تاوەکو ئێستا لە کۆی ٣٠٠ سەرباز کە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بوون، ١٠٠ سەربازی ئیتاڵی کۆتاییان بە ئەرکەکانیان هێناوە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیتاڵیا بە فەڕمی باسی لەوەکردبوو بەشداری هیچ
هێرشێک ناکەن دژی ئێران ، بەڵام ئێران بنکەکانی ئیتاڵیاشی کردە ئامانج لە هەرێمی
کوردستان و هێرشە درۆنییەکە بۆ سەر بارەگای ئیتاڵیا زیانی گیانی نەبووە بەڵام
ئیتاڵیا بڕیاری داوە ئەو ١٠٠ سەربازە بکشێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.