سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیای پاککەرەوە دەستگیرکرا

AM:10:32:12/03/2026

592 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنی مەبەست و دەستگیریانکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ـە و توانیویانە دەستیشىگرن بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە لە هاوڵاتیانی وەرگرتبوو کە بڕەکەی نزیکەی ١٥٠ هەزار دینارە.

باسی لەوەشکرد، پاش ئەوەی تۆمەتبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە رێکخراو لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.













گەلەری