AM:09:49:12/03/2026
580 جار خوێندراوەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی کەوتەخوارەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە منداڵێک برینداربووە و زیانی ماددیشی هەبووە، هاوکات لە شەوی رابردووشەوە تا ئێستا، ٢٣ هێرش بۆ سەر هەولێر و سلێمانی ئەنجامدراون.
پێش ئەم هێرشە، هەر لە سلێمانی بە درۆن پێنج هێرش کرایە سەر هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە و زڕگوێز، دوان لە درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە خرانە خوارەوە، هەروەها هێرشی درۆنەکانی دیکەش تەنها زیانی مادییان لێکەوتەوە.
شەوی
رابردوو، بە چڕی هێرشکرایە سەر هەولێر و ١٧ هێرش لە رێگەی درۆنەوە کرایە سەر
فرۆکەخانە وکونسوڵخانەی ئەمریکا و گوندی کۆری و هۆڵی سەعد عەبدوڵا و فرۆکەخانەی
هەریر، درۆنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە.
لە ١٣ رۆژدا نزیکەی
٢٥٠ هێرش بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کراوە، لەو بارەیەوە فراکسیۆنە
کوردییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلە
دەکەن بۆ ئاشکراکردن و سزادانی ئەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی
دەوڵەت کاردەکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن.