AM:08:35:12/03/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر گەڕەکی قالاوەی سلێمانی و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ پینجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە لە گەڕەکی قالاوەی شاری سلێمانی و منداڵێک بریندارە و زیانیشی بە چەند ماڵێک گەیاندووە.
وتیشی، نیو کاتژمێرێک درۆنەکە بە ئاسمانی سلێمانیدا سوڕاوەتەوە، درۆنەکە خۆی
کەوتووەتە خوارەوە و لە لایەن هێزەکانەوە نەخراوەتە خوار.