سەردێڕ:

بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا

AM:08:33:12/03/2026

692 جار خوێندراوەتەوە

لە کەرکوک و ئەنبار هێرشکرایە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی بارەگاکەی گەڕەکی بەدر لە کەرکوک ١٠ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.


میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند بۆردومانێکی ئاسمانیدا، لە قائیم لە سنووری پارێزگای ئەنبار، هەروەها لە سنووری پارێزگای کەرکوک، چەند پێگە و بارەگایەکی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج، بەهۆی هێرشەکان تەنها لە قائیم لانی کەم ٣٠ کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی کە لە گەڕەکی بەدر لە شاری کەرکوک بۆردوومانکرا، تا ئێستا نازانرێت کە هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو یان مووشەک ئەنجامدراوە.














گەلەری