AM:12:38:12/03/2026
612 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ راگرتنى جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ هەموو قەیرانەکان.
نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی بەتەلەفۆن لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە قسەى کردووە و باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە و جەختیان لە هەماهەنگى نێوانیان بۆ راگرتنى جەنگ و دوورکەوتنەوە لە چارەسەرە سەربازییەکان کردووەتەوە کە هەڕەشە لە ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن.
سودانى وتوشیەتی،
عێراق پابەندە بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە، کە کاردانەوەی
نەرێنی لەسەر ئاسایشی گەلانی ناوچەکە هەیە.
دەشڵێت، عێراق رەتیدەکاتەوە
خاکەکەى بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتان بەکاربهێندرێت و سەرجەم ئەو هێرشانەشى رەتکردووەتەوە
کە بۆ سەر خاکەکەى ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە محەمەد
بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، ستایشی هەوڵە بەرچاوەکانی عێراق و هەوڵە
ماندوونەناسەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاردانەوەکانی جەنگەکە
و رێگریکردن لە پەرەسەندنی، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان.