PM:11:55:11/03/2026
900 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، سێ هێرشی درۆنی کرانە سەر شاری هەولێر، سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیان لێ بکەوێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکراوە، لە کاتی خستنەخوارەوەی درۆنەکان پارچەی یەکێک لە درۆنەکان لەنزیک هۆتێل
دیڤان کەوتووەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت.