سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە، کە کەس پێشبینی نەدەكرد و پرۆسە سەربازییەکانیان زۆر لە خشتەی کاتیی دیاریکراو پێشترن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە کورتخایەنە رێگر دەبێت لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە و ماڵوێرانکەر.
ئاماژەی
بەوەشکرد، جەنگ بۆ ئەمریکا "کارێکی ئاسانە" و تا ئێستا توانیویانە بنکەکانی
بەرهەمهێنانی درۆن و نزیکەی ٢٨ بەلەمی سەربازیی ئێران کە خەریکی چاندنی مین بوون،
لەناو ببەن.
لە بەشێکی تری
قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان دوو جار سەرکردایەتی باڵای
ئێرانیان کردووەتە ئامانج و بە تەواویش هێزی دەریایی ئەو وڵاتەیان پەکخستووە.
سەبارەت بە لێکەوتە
ئابوورییەکانیش، ترەمپ دڵنیاییدایە بازاڕەکانی جیهان، کە دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە
و بەم نزیکانە نرخی نەوت دادەبەزێنن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی ستراتیژیی
ئەمریکا لەم روبەڕوبوونەوەیەدا.