سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە

PM:05:15:11/03/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان و گفتوگۆی گشتی کۆببێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی کارنامەى پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر نۆی شەو، کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچیت و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان هەڵدەبژێردرێت و دەنگى لەسەر دەدرێت.

هەروەها بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی گشتی ئەنجامدەدرێت.

لەکاتێکدا، رۆژى دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر لیژنەی (هەڵسوکەوتی پەرلەمان) و ئەندامانی لیژنەی یاسایی، دەنگدانی لەسەر لیژنەكانی دیکە بۆ ئەمڕۆ دواخست.













گەلەری