PM:04:32:11/03/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوچەکەوە، رێنمایی هاوڵاتییان دەکەین کە گەشتی عومرە ئەنجامنەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وتی، “بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە، گەشتێکیش کە هێندە مەترسیی تێدابێت، باشترە ئەنجامنەدرێت، بۆیە رێنماییمان بۆ ئەو کەسانەی کە ڤیزەی عومرەیان هەیە و بەنیازن گەشتی عومرە ئەنجامبدەن، باشترە لە ماڵی خۆیان بمێننەوە و گەشتەکە ئەنجامنەدەن".
دەشڵێت، لە ئێستادا
تەنانەت رێگەی وشکانیش مەترسیدارە، ئەوان رێگری لە هیچ کەسێک ناکەن، بەڵام پێیانباش
نییە کە هاوڵاتییان بکەونە ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێوە، ئەمەی ئێستا تەنیا گەشتێکی عومرەیە
و وەرزی حەج نییە، دەتوانن سێ مانگی دیکە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.
باسی لەوەشکرد،
لە ئێستادا سعودییە رۆژانە تەنیا ٥٠٠ ڤیزای گەشتی عومرە دەدات و بڕەکە زۆر کەمە، دەکرێت
پارێزگایەکی وەک سلێمانی یان هەولێر تەنیا دوو ڤیزای بەربکەوێت، بۆیە باشترە لەم دۆخەی
ئێستادا، هاوڵاتییان خۆیان ماندوو نەکەن.