PM:03:29:11/03/2026
572 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم رێککەوتنە تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نموونەیی بوو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، دەشڵێت، با پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دوور بخەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ئەم رێککەوتنە وەک یەکەم بەڵگەنامەی فەرمیی دانپێدانان بە مافەکانی گەلی کوردستان لە مێژووی هاوچەرخدا تۆمار کرا و بووه بنهمای ههموو دهستکهوتهکانی دواتری ههرێمی کوردستان.
وتیشی، "لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە،
ناوچەکەمان لەناو ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕدایە. ئەم دۆخە ئاڵۆزه
پێمان دەڵێت کە پێویستە هەموو لایەک بە هەستیاری و بهرپرسیاریهتییەوە مامەڵە
بکەن و کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن و ڕێگە لە تەشەنەسەندنی
زیاتری شەڕ و ئاڵۆزییەکان بگیرێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لەم یادەدا، جەخت لەسەر یەکڕیزی و تەباییی نێوان لایەنە
کوردستانییەکان دەکەینەوە وەک تاکە گەرەنتی بۆ پاراستنی قەوارەی فیدراڵی و دهستکهوت
و مافە دەستوورییەکانمان. با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە
مەترسییەکانی شەڕ دوور بخەینەوە و داهاتوويهكى گەشتر، ئاوەدانتر و پڕ لە ئاشتی بۆ
نەوەکانمان بنیات بنێین".